“بەیاننامەی چالاکان و ئازادیخوازان و میدیاکاران دژی ڕێگری و ئەشکەنجە و زیندانیکرن و بەسەربازگەکردنی شارەکان لە لایەن دەسەڵاتەوە”

بۆ ڕای گشتی:

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی وەک ڕێکارێکی یاسایی و دیموکراسی دژی ستەم و خراپ ئیدارەدانی دەسەڵاتداران و نەبونی خزمەتگوزارییەکان ڕۆژ بەڕۆژ پەرەدەسێنێ و دەسەڵاتیش لە بری چاکسازی و گۆڕانکاری شارەکان بەسەربازگەدەکات و ئازادیخوازان ڕوبەڕوی ڕێگری و ئەشکەنجە و زیندانەکان دەکاتەوە.
هەمیشە ڕێگای گفتوگۆ و چاکسازی ڕێگا ڕاستەکەیە بە ئاڕاستەی حوکمڕانییەکی باش پێچەوانەی ڕژێمە شمولییەکان.
ئازادی کاری میدیایی و سیاسی و مەدەنی و خۆپیشاندان بە پێی پەیماننامەنێودەوڵەتیەکان و دەستور و یاسا ناوخۆییەکان ڕێگەپێدراوە و بەکارهێنانی هێز بۆ ڕێگری لە خۆپیشاندان و کپ کردنەوەی دەنگەئازادەکان بە بیانوی پاراستنی ئاسایش و هێمنایەتی دورە لە هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی و پێچەوانەی بەندەکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤە،کە لە بەندەکانی سێ دەڵێت:(هەر مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئەمنیەتی خۆی هەیە)هەروەها،لە بەندی پێنج دەڵێت:(نابێت هیچ کەسێک ئەشکەنجەبدرێت یان بکەوێتە بەر ڕەفتار و سزایی زۆردارانە ودژی مرۆیی و نابێت سوکایەتی پێ بکرێت).
پێشێلکارییەکان سەرەڕای ئەوەی پێچەوانەی پەیماننامە و دەستور و یاساکانە لەهەمان کاتدا توڕەیی ئازادیخوازان زیاتر دەکات و مەرگی دەسەڵاتی ستەمکار پێشدەخات.
هەمووان شاهیدی ئەوەین لە چەند هەفتەی ڕابردوو میدیای دەسەڵاتی کوردی کە چۆن ئازادانە ڕوماڵی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی دەکرد،بەڵام بەداخەوە لێرە ڕێگری لە میدیاکاران و ئازادیخوازان دەکەن و دەیانخەنە زیندانەکانەوە.
ئێمە سەرەڕای ئەوەی هەموو جۆڕە پێشێلکارییەک ڕەد دەکەینەوە،لەهەمان کاتدا پشتیوانی میدیا و بیرو ڕای ئازاد دەکەین و داوای چاکسازی ڕیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم گیراوانی سیاسی ئەکەین و پێمان وایە درێژەدان بەم دۆخە لە قازانجی دەسەڵاتدا نیە و توڕەیی هاونیشتیمانیان زیاتر دەکات و چیتر خەڵک بەرگەی ئەم دۆخەناگرێت.
ئەرکی هێزەئەمنیەکانە کە شێوەیەکی یاساییانە مامەڵەبکەن و خۆپیشاندەران بپارێزن و کەرامەت و کەسایەتی هاونیشتمانیان بپارێزن دور لە ئەجێنداحیزبییەکان مامەڵەبکەن.
لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی خرایە ڕوو،داواکارین:
یەکەم:دەستبەجێ سەرجەم دەستگیرکراوانی ڕۆژانی ڕابردوو ئازادبکرێت.
دووەم:ڕێز لە ئازادی کاری میدیایی و بیرورا و کاری سیاسی و مەدەنی بگیرێت و ڕێگری لێ نەکرێت.
سێیەم:سەرجەم هێزەکان لەناوشارەکان دوربخرێتەوە و ڕێگری و ئەشکەنجە و زیندانیکردنی میدیاکاران و ئازادیخوازان ڕابگیرێت.
چوارەم:دەسەڵات بەخۆداچونەوەبکات و چاکسازی ڕیشەیی بکات لەسەرجەم بوارەکاندا دەرگای گفتوگۆی نیشتیمانی ڕەچاوبکات.
پێنجەم:پۆلیسی چالاکانی مەدەنی پازێزگاری لە خۆپیشاندەران بکات و ڕەچاوی یاسای خۆپیشاندان بکرێت و جێبەجێ بکرێت.

ناوەکان:
ئەردەڵان شێخ فاتیح بەرزنجی؍پارێزەر و ڕۆژنامەنووس
هێمن مامەند؍ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
یادگار جلال احمد؍داکۆکیکاری مافی مرۆڤ
شۆڕش خدر؍چالاکی سیاسی
دکتۆرە باخان ئازاد عبدالرحمن؍پزیشک و چالاکوان
شیرین امین؍ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
دابان محمد؍ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
یاسین عبداللە؍مامۆستا و چالاکوان
لقمان حسن؍هونەرمەند
ساکار ئەرسەلان محمد؍ڕۆژنامەنووس
نەبەرد احمد کریم؍مامۆستا و چالاکوان
هەڤرەس شوان حسن؍خوێندکاری یاسا؍زانکۆ
پشتیوان حاجی محمود؍کادری سیاسی
سەباح جلال؍چالاکوان
هێمن بنەسڵاوە؍چالاکوان
کاروان کمال نریمان؍بەڕێوەبەری سازان tv
کارا احمد ؍چالاکوانی هونەری
سەربەست نەریمان،کریم؍ڕۆژنامەنووس
دیار وەلی سعید؍چالاکوان
تەرزە تەها عبداللە؍ڕۆژنامەنووس
محمد رسول محمد؍ڕاوێژکاری خێزانی
شکار حمەامین؍چالاکوان
محمد حەمەڕەزا؍مامۆستا
سورێن تۆفیق؍چالاکوان
ئاسۆ بەرزنجی؍سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو
دلڤان اکرم محمود؍مامۆستا
سلام ساڵەح عبداللە؍مامۆستا
م.ئاسۆ کۆساری؍مامۆستا
حسن مارف؍فەرمانبەر
کارزان فیزیک؍مامۆستا
هیوا احمد کریم؍ڕۆژنانووس و چالاکوان
نەسرین حمەامین کریم؍مامۆستا و چالاکوان
نەریمان احمد رشید؍پارێزەر
بێخاڵ علی محمود؍چالاکوان و مامۆستای ناڕازی
ئومێد محمد ساڵەح؍ڕۆژنامەنووس و چالاکوان
دلێر عبداللە؍پەیامنێری میدڵ ئیست ئای بەریتانی
هەڵشۆ عبدالفتاح؍چالاکی مافی مرۆڤ