هەولاتیێن وەرتێ هوژداری دا ئێکەتی و پارتی و پەکەکێ
هەولاتیێن دەڤەرا زینی وەرتێ و دۆلا شاورێ، بەینامەکا نەرازیبونێ راگەهاند، د بەیانامەیێ دا هاتیە بو سەرجەم دامو دەزگەهێن حکومەتا هەرێمێ، پارتی و ئێکەتی و پەکەکە،دەزگەهێن راگەهاندنێ،رێکخراوێن مافێ مرۆڤی نیڤ دەولەتی،ئەم داخازێ دکەین ب لەز تەڤا هێزێن هەین ل دەڤەرێ بهێنە ڤەکێشان،ژ بەرکو هیچ مەترسیەک ل دەڤەرێ نینە، هەروها بیرێن نەفتێ و کانیێن زێری ژی نینن،تاکو لایەنێن سیاسی ململانێ ل دەڤەرێ بکەن ،
ب بەیاننامەى ناڕەزایى هەمەلایەنەی (دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵى شاورێ)
-بۆ :
_ سەرجەم دام و دەزگاکانى حکومەتی هەرێمى کوردستان
- پارتى و یەکێتى و پەکەکە
- دەزگاکانى ڕاگەیاندن
- ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤى نێودەوڵەتى
ئێمە دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵى شاورێ ، داواى دەست بەجێ کشانەوەى هەموو هێزەکان دەکەین لەسەر زینى وەرتێ ، چونکە زینى وەرتێ هیچ مەترسیەکى لەسەر نیە و کانگاى کانە زێڕ و بیرە نەوتیش نیە تاکو لایەنە کوردیەکان ململانێى سەربازى تێدا ئەنجام بدەن یان ئامانجى وڵاتە هەرێمیەکانى تیادا بەدى بهێنن ، هۆشداریش دەدەین لەوەى لەداهاتوو ڕۆڵەکانمان دەبنە قوربانى سەرەکى بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورکیا.
ئێمە لەسۆنگەى بەرپرسیاریەتیمان ( 48 ) کاتژمێر مۆڵەت دەدەین بەسەرجەم ئەو هێزانە کە لەسەر زینى وەرتێ بکشێنەوەو ئارامى بۆ تەواوى ناوچەکە بگێڕنەوە.
ئێمە داوادەکەین :
1 – بەپەلە لەماوەى 48 کاتژمێردا وەزارەتى پێشمەرگە بەرمەبناى ڕاگەیەندراوەکەى خۆى کەهێزەکانى بەکاتى ناردوە ، بیانگەڕێنێتەوە دواوەو بارەگاکانى هەڵبوەشێنێتەوە.
2 – داوا لەیەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەکەین ئەو هێزەى خۆى کە لە هەمان بارەگا کۆنەکەى خۆى جێگیرى کردوون بیانگەڕێنیتەوە شوێنى خۆیان.
3 – داوا لە سەرکردایەتى پەکەکە دەکەین بە بیانووى بوونی هێزەکانى پارتى و یەکێتى بارەگا لەسەر زینى وەرتێ دانەنێت و ئەوانیش بارەگاکانیان هەڵبگرن و ئەوێ چۆڵ بکەن.
ئێمە بەدواداچون بۆ داواکاریەکانمان دەکەین ، ئەگەر هاتوو وەزارەتى پێشمەرگە و یەکێتى و پەکەکە پابەندى داواکەى ئێمە نەبوون ، دواى ئەو 48 کاتژمێرە ڕێکارەکانى ترى مەدەنى دەگرینەبەرو سڵ لەهیچ هێزو فشارێک ناکەینەوە بۆ جێبەحێکردنى داواکاریەکانمان.
بەرپرسیاریەتى هەر کارەساتێک دەخەینە ئەستۆى وەزارەتى پێشمەرگە و پارتى و یەکێتى و پەکەکە.
دانیشتوانی وەرتێ و دۆڵی شاورێ 16ی نیسانی 2020