ئیتر بێدەنگ نابین!

ئەز دەنگێ خوە دئێخمە پال دەنگێ ڤێ گروپێ و ب توندی رەخنا پارت و دەسەلاتا کوردی دکەم. مخابن پارە و دەسەلاتێ، چاڤێن وەیێن تژی گەمار و خوەکوژی کری! هەوە خوە، ژ وژدان و ئەختوباریێ رووتکریە. بنێرن تەڤ نرخ و بهایێن ڤی وەلاتی، د بەریکێن وەدا گەنیبوون. ئەرێ ما وە، گوهـ ل رەخنە و دەنگێ ڤی ملەتی نینە، کو خەلکی هەر تشتێ خوە گوری ڤێ ئاخێ کریە و ژ هەر تشتی/ بەرهەم و داهاتێ ڤی وەلاتی ژی، هاتینە زربەهرکرن! مخابن…

ئیتر بێدەنگ نابین!
لەبەر سروودی ئەی ڕەقیب هەڵنەستان، هیچمان نەوت.
لەبەر ئاڵای كوردستان قونتان نەبزووت، هیچمان نەوت.
جنێوتان بە شیعر و ئەدەب و گۆرانی كوردی دا، هیچمان نەوت.
بۆ سەما و ماچێك غوسڵی ناژیریتان لە جادەی سەهۆڵەكە دەركرد، هیچمان نەوت.
فتوای كوشتنی شێركۆ بێكەستان دا و هیچمان نەوت.
داعشتان بە موسڵمانێكی لاواز لە قەڵەمدا و هەزارانی لە ئێمە شەهید كرد و هیچتان نەوت.
بۆ محەمەد مورسی ڕژانە سەر شەقام و بۆ شەنگالیش متەقتان لێوە ناهات! هیچمان نەوت.
لەسەر خەجێ و لەجێ و حەجێ هونەرمەند حەسەن زیرەكتان بە مردوویی دادگایی كرد و هیچمان نەوت.
هەوڵتان دا نەوڕۆز لەبەرچاومان ڕەش كەن، پێتان نەكرا، هیچمان نەوت.
تێكۆشان شوناسمان بسڕنەوە و نەتانتوانی و هیچمان نەوت.
دینتان بە زۆر بەسەرماندا فەرز كرد، پاراستمان و ڕێزی دەگرین، هیچتان نەوت.
ئەوەی ماوەتە خاك و زمانمانە دەتانەوێ بێ دایك و بێزار و بێناسنامەشمان بكەن.
لێناگەڕێن، بێدەنگ نابین، پیرۆزترین شت لای ئێمە نیشتمانە و نیشتمانە و هەر نیشتمان.
بۆیە دەگەڕێنەوە بۆ شیعرە بەرزەكەی (ئەی ڕەقیب) و دەڵێین:

ئێمە ڕۆڵەی میدیا و كەیخەسرەوین
دینمانە، ئاینمان هەر نیشتمان.
دوا قسەشمان
شیوەنی مە شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و گرووی یەكسانییە

هەڵوێستی گروپێك لە نووسەر و ئەدیبانی بەرەنگاری
سلێمانی، 2022.08.11

  • ب دەستووریا ڤێ گروپێ، من بێی وان ئەڤ داخویانیە بلاڤکر، ل گەل داخوازا لێبۆرینێ.

Shaban Cideh
Stockholm 2022.08.11