کەش و هەوا چ کاریگەریەکی هەیە لە کردەوە ئاسمانیەکانی شەری روسیاو_ئوکرانیا؟

رێبەر چێی
تێکچونی کەش و هەوا زیاتر لەسودی بەرگریکاردایە (المدافع)، زوربەی موشەکی زەوی_ئاسمان (ارض_جو) ی ئوکرانی ئاراستەکراون بە رادار و کاریگەری کەش و هەوای لەسەر نابێت.
لەوانەیە لەم هەفتەیەدا بەفر ببارێت لە ئوکرانیا کە کاریگەری دەبێت لەسەر کردەوەی ئاسمانی هێرش بەرە روسیەکان و بەرگریکارە ئوکرانیەکان، ئەوەش دەبێتە هوی ئەوەی کەمێک هێزی بەرگری ئوکرانیا خوراگرترو باشتر بێت.
فروکە جەنگی یە هێرش بەرەکانی لاجێگری روسیا زور بە زەحمەت دەتوانن خویان لە کەش و هەوای خراب بپارێزن و ئامانج بپێکن بەتایبەت ئەگەر مەودای بینین لە دوو میل کەمتر بێت.
ئاماژەمان پێدا کە خراپی کەش و هەوا زیاتر لە قازانجی هێزە بەرگریکارەکانە چونکە ئەوان زیاتر شارەزای ئەوکەشوهەوایەی ناوچەکانی خویانن.
کاتێ فروکەی جەنگی روسیا ئاسمانی ئوکرانیا دەبەزێنن و زور لە ئامانج نزیک دەبنەوە بەهوی کەمی بینینەوە روبەروی موشەکی سامی ئوکرانیا دەبنەوە کەبە تیشکی ژێر سورەوە ئاراستەیان دەکرێت، هەروەها موشەکی ستینگری ئەمریکی کە بە سیستەمی تیشکی ژێر سورەوە کاردەکات. گومانی تێدا نیە کە روسیاش وەک ئەمریکا چەکی ئاراستەکراوی هەیە کە کاریگەری کەش و هەوای لەسەر نەبێت لەکاتی بە ئامانج گرتنی ئامانجی جێگیر.
هەردوو لایەنی هێرش بەرو بەرگریکار روسیاو_ئوکرانیا شارەزای خو گونجاندنن لەگەل کردەوە ئاسمانیەکانی زستان، بەڵام موشەکی سامی گەران بەدوای گەرما ئەو باشەیە دەداتە هێزە ئوکرانیەکان کە بتوانن فروکە روسیەکان بە ئامانج بگرن لە کەش و هەوای ساردا. هەروەها ئەو کاریگەریانەی باسمان کرد لە چەند روژی رابردودا بە ئاشکرا بە دیارکەوتن لە هێدی بەرێوە چونی کردە سەربازیەکانی روسیا.
خالی هەری گرنگ ئەوەیە کە باسی بکەین خراپی باری کەش و هەوا لەسەر چەکی ئاسمانی دەبێتە هوی بردومانی هەرەمەکی و زیانی زور گەورە لە ریزی هاولاتیانی سڤیل چونکە ئەو بوردومانە هەرەمەکیانە هەرچەندی کەش و هەوا خراب بێت زیاتر دەبێت و خەلکی سڤیلیش زیاتر دەبێتە قوربانی.
لە کوتاییدا ئەوەی من تێبینیم کردبێت ئەوەیە کە کاریگەری ئەو کەش و هەوا خرابەی هەبو لە روژانی رابردوو کە ئێستاش بەردەوامە نەقسێکی بەرچاوی دروست کردوە لە پەیوەندی ( التنسیق) نێوان هێزە ئاسمانیەکان و هێزە زەمینیەکانی روسیا، کە گومانی تێدا نیە پەیوەندی نێوان ئاسمان و زەوی لە کردە سەربازیەکان کلیلی سەرکەوتن مسوگەرتر دەکات.