ئەرێ ئەو حزبەی ئێمە، حزبی سۆسیالیست( حزبی شەهیدان) لۆ هەڵوەری؟
د. زیرەک ماموندی
بناری قەندیل ٨/٨١٩٨٧
ئەرێ خەڵکینە، بەتایبەت کۆنە سۆسیالیستەکان، ئەنگۆش ئاوان؟
ئەمن ئەوە ۳٥ ساڵە، ڕۆژ نیە لە خەیاڵان ڕونەچم و نەکەومە پرسیاران لەخۆم!
ئەدی ئێمە لەناو منداڵدانی کۆمەڵ لەدایک نەببووین
لەبیرتانە کە کوردستان تارای رەشی پۆشیبوو، کەس لەو باوەڕەی نەبوو، لۆ ماوەی دەساڵی تریش کەس بیر لە شۆڕش و کوردایەتی بکاتەوە، سۆسیالیستەکان، ئەو خەیاڵەی دوژمنیان پووچەڵکردەوە؟
ئەدی ئێمە خاوەنی ئازاترین و لێهاتوترین و بەڕەوشترین و دڵسۆزترین و کوردپەروەرترین، پێشمەرگەو سەرکردە نەبووین؟ (تێبینی، مەبەستم ئەوەنیە، لە ئازایەتی کوردپەوەری پێشمەگەی حزبەکانی تر کەم بکەمەوە، من باسی سۆسیالیست دەکەم)ٕٕ
ئەدی ئێمە خاوەنی ھەزاران شەهید نین؟
مەگەر ئەوە کادرو پێشمەگەکانی ئێمە نین؟ کە بەسەر حزبەکانی دەسەڵات دابەش بوون، وەکو مانگ و رۆژ لەناویان دەدرەوشێنەوەو چ لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چ لەڕووی سەربازی جێ دەست و پەنجەیان دیارە.
ئەدی؟ ئەدی؟ ئەدی؟ مەگەر؟ مەگەر؟ مەگەر؟ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئێ باشە خۆ ئێستاش ئێمە بەوەی بەناووبانگین، هەموومان وەکو خێزانێکمان لێهاتووە، لە هەر کوێ بین یەکترمان خۆش دەوێ و پشت و پەنای یەکین.
ئێ باشە لۆ وامان لێهات؟
هۆکارەکان چی بوون؟
- بەختمان نەبوو، لەشەڕەکان، کامەی پێشمەرگەو سەرکردەی ئازابوو شەهید دەبوو؟
ٓ ـ حزبە پاوانخوازەکانی کوردستان، سەکردە ئازاو لێهاتوەکانی ئێمەیان بەدزی و بەئاشکرا شەهید دەکرد و لە ماوەی دوو مانگ، دووجار سەکردایەتیان گرتین و کۆمەڵێک پێشمەرگەیان لێ شەهیدکردین؟
سەرکردەکانی خۆمان، ئەوانەی مابوونەوە بێتوانا بوون؟
ـ لە هەڵبژاردنی یەکەم، کە دەنگمان نەهێنا! خەڵکەکەی خۆمان دەنگی پێنەداین، یان فێڵیان لێکردین؟
ئیتر ئەوانە و هەزاران پرسیاری تر لەناو مێشکم دەخولێنەوەو رۆژگارە تاڵ و شیرینەکان دەبنە شاشەی سینەمای پێش چاوم و وڕوو کاس دەبم و ناگەمە چ وەڵامێک.
بەو هیوایەی کەسێکی بەتواناو ئازاو بەویژدان، بتوانێ ئەو گرێیەکۆرەی دڵی هەموومان بەتایبەت منداڵە شەهیدەکانمان بکاتەوەو، دڵی شەهیدەکانیشمان ئاسودە بکا😓.